چاڤی لە پێناو خەونی بارسادا دوو بۆندی گەورەی ڕەتكردەوە!

چاڤی هێرناندێز سەرەڕای بوونی گرێبەستی گەورە بەڵام بڕیاری مانەوەی دا لە یانەی سەدی قەتەڕی

چاڤی لە ماوەی ڕابردوودا گرێبەستەكەی لەگەڵ سەدی قەتەڕی نوێ كردەوە بۆ ماوەی دوو ساڵ،بەڵام بەندێك لە گرێبەستەكە هەیە كە ڕێگەی دەدات هەر كاتێك بیەوێت ڕووبكاتە یانەی بارسێلۆنا

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشكرای كرد كە چاڤی هێرناندێز بۆندێكی گەورەی یانەی بروسیا دورتمۆندی ئەڵمانی ڕەتكردەوە كە بۆ ماوەی سێ ساڵی داهاتوو بوو!

هەروەها هەڵبژاردەی بەڕازیل داوای لە چاڤی كرد كە لەدوای جامی جیهانی 2022 ی قەتەڕ ئەركی ڕاهێنەرایەتی سیلیساوی بگرێتە ئەستۆ و شوێنی تیتی ڕاهێنەر بگرێتەوە بەڵام چاڤی ئەوەشی ڕەتكردەوە!

چاڤی هەردوو بۆندەكەی بروسیا دۆرتمۆند و هەڵبژاردەی بەڕازیلی ڕەتكردەوە و سوپاسی هەردوو لایەنەكەی كرد كە گرنگیان بە تواناكانی داوە بەڵام جەختی كردەوە كە لە نەخشەی كاركردنیدا تەنها دوو یانە هەن ئەوانیش بارسێلۆنا و سەدی قەتەڕییە

بڕیارەكە بۆ لاپۆرتای سەرۆكی بارسێلۆنا قورسە بەڵام هەر لاپۆرتا بوو ساڵی 2008 سەركێشی كرد و پیپ گواردیۆلای كردە ڕاهێنەر كە ئەوكات ڕاهێنەری لاوان بوو هەروەها ئەزموونێكی وای نەبوو

شایەنی باسی چاڤی لە مانگی حەوتی 2019 بووە ڕاهێنەری سەدی قەتەڕی و لە كۆی 76 یاری 48 یاری براوە بووە و 12 یاری یەكسان بووە و 16 شكستی هەیە،هەروەها خولی قەتەڕی بەبێ شكست بەدەست هێنا و جامی قەتەڕیشی بەدەست هێناوە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا