بەڵگەیەكی نوێ لەسەر ڕۆشتنی ڕۆناڵدۆ لە یۆڤێنتۆس !

پێدەچێت كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ڕیزی یانەی یۆڤێنتۆس بەجێبهێڵێت و ئەزموونێكی نوێ تاقی بكاتەوە لە ژیانی وەرزشیدا

سپۆنسەری فەرمی یۆڤێنتۆس كۆمپانیای جێپ،ئوتۆمبێلێكی نوێی ئاشكرا كرد بە ئامادەبوونی هەریەكە لە یاریزانان دیبالا و كیلینی و كێزا و دی لێخت،ئەوەی جێی سەرسوڕمانە كە كریستیانۆ ڕۆنالدۆی تێدا نەبوو

ڕۆژنامەی توتو سپۆرت بابەتەكەی وروژاند  دەپرسێت  كە بۆچی ئەستێرە گەورەكەی تێدا نیە ئایا ڕێكەوتێكی ئاساییە یان بابەتەكە لەوە گەورەترە و نیشانە و بەڵگەی ڕۆشتنی ڕۆنالدۆیە

زۆربەی سەرچاوەكان پێیان وایە كە كریستیانۆ یانەی خانمە پیرەكە جئدەهێڵێت ، چەندین یانەش چاویان لە سەر ئەستێرە پورتوگالییەكەیە بە تایبەت مانچێستەریونایتد، پاریس سانجێرمان لە ئەگەری ڕۆشتنی مباپێ،هەروەها ڕیاڵ مەدریدیش دەیەوێت بەلام لە كاتێدا كە كارلۆ ئانچیلۆتی داوا لە پێرێزی سەرۆك بكات

شایانی باسە ڕۆناڵدۆی تەمەن 36 ساڵ گرێبەستەكەی لەگەل یۆڤێنتۆس ساڵی 2022 تەواو دەبێت،مووچەكەی ساڵاناكەشی بریتیە لە 31 ملیۆن یۆرۆ

چاوڕێ دەكرێت دوای كۆتایی هاتنی جامی یۆرۆی هەڵبژاردەكان بڕیار لەسەر داهاتووی خۆی بدات

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا