چاوپێكه‌وتنێكی نوێی رۆناڵدۆ بخوێنه‌وه‌

پۆڵه‌تیك سپۆرت

پێش كۆتایی ساڵی تازه‌ دیدارێكی تایبه‌ت له‌سه‌ر ژیان و كاره‌كانی كریستیانۆ رۆناڵدۆ یاریزانی پرتوگال و یانه‌ی یۆڤانتۆس ئه‌نجام دراوه‌، كه‌ ئێمه‌ به‌شیكی به‌ كوردی بۆ ئێوه‌ بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌.

تۆپی پێ‌ یان وه‌رزشییه‌كانی دیكه‌؟
رۆناڵدۆ ده‌ڵێت:
یاریی تۆپی پێ‌ خۆم دیكه‌م وخۆشم ده‌وێت، به‌ڵام هه‌میشه‌ له‌ماڵه‌وه‌ سه‌یری یاریی بۆكسێن ده‌كه‌م و حه‌ز ده‌كه‌م ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌م له‌سه‌ر ئه‌و یارییه‌ بێت، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ببمه‌ یاریزانی ئه‌و یارییه‌ نا چونكه‌ قورسه‌ و پێویسته‌ به‌هره‌ی یارییه‌كه‌ت له‌ منداڵییه‌وه‌ هه‌بێت، به‌ڵام به‌هره‌ی تۆپی پێم تێدایه‌ و ئه‌وه‌ته‌ پرۆفیشناڵانه‌ تێدا كار ده‌كه‌م.

بۆ یاریی بۆكسێن له‌ تۆپی پێ‌ قورستره‌؟
رۆناڵدۆ وتی:
به‌لێ‌ زۆریش قه‌رستره‌، چونكه‌ به‌ ته‌نیا یاریی ده‌كه‌یت و مه‌شقه‌كانیشی ته‌واو جیاوازه‌ ده‌بێت بچیته‌ هۆڵ، به‌ڵام تۆپی پێ‌ وانییه‌ و ته‌نیا نیت و به‌كۆمه‌ڵ یاریی ده‌كه‌ین و زۆرجاریش به‌ گاڵته‌وه‌ به‌رێی ده‌كه‌ین. ئه‌وكاته‌ی له‌ یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد بووم راهێنه‌ران یاریی بۆكسێنیان له‌گه‌ڵ ده‌كرین، كه‌ بۆ جوڵه‌ی رۆژانه‌ باشه‌ و له‌ قوتابخانه‌ زیره‌ك و سه‌ره‌نجی زیاتر ده‌ده‌ی.

ناخۆشترین كاتی ژیانت كه‌ی بوو؟

ئه‌وكاته‌بوو باوكم كۆچی دواییكرد، چونكه‌ من له‌دورگه‌ی مادێرا نه‌بووم ته‌مه‌نم (11) ساڵ بوو یانه‌ی سپۆرتینگ لیشبۆنه‌ گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ كردم و چووم له‌و شاره‌ بژیم. بیرم ده‌كردن و هه‌میشه‌ دایكم ده‌یووت ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ هه‌ڵبژارده‌ی ژیانته‌ برۆ و په‌شمان مه‌به‌ره‌وه‌، به‌ڵام كاتێك چوومه‌ ئه‌و یانه‌یه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی باوكم ناخۆشترین هه‌واڵی ژیانم بوو.

گریان و مه‌شقی زۆر بۆ پیاو ئاساییه‌

كریستیانۆ وتی:
نا ئه‌و شته‌ راست نییه‌ گریان بۆ پیاو یان هه‌موو كه‌س ئاساییه‌، چونكه‌ مرۆڤ هه‌ستی هه‌یه‌ و پێویسته‌ ده‌ریببرێت. هاوینی ڕابردوو لە دوبەی لەگەڵ ئانتۆنی جۆشوای پاڵەوانی بۆکسێنی جیهان لەبارەی تەمەنەوە قسەمکرد، لە تەمەنی (33) ساڵییەوە هەستدەکەی تواناکانت بەرەوخوار دەچێت، بەڵام من دەمەوێت لە تۆپی پێ و وەرزشکردن بەهەمان ئاستەوە بەردەوامبم، خەڵکی دەڵێن کریستیانۆ یاریزانێکی ناوازە و بەهێزبوو، بەڵام ئێستا خاوبووەتەوە، نامەوێت وام پێبڵێن، پێویستە زۆر گرنگی بە جەستەم بدەم، لە بواری وەرزشكردن دەکرێت بە وەرگرتنی ئەزموونی زۆر دەرکەویت و نه‌كه‌ویت، ئه‌وتا سەیری ڕۆجێ فێدرەر بکەن گەیشتووە بە تەمەنی (38) ساڵی هێشتا لە لوتکەدایە، لە بواری بۆکسێنیش هەندێک بۆکسێنەر بەو شێوەیە ماونه‌ته‌وه‌، بۆنا منیش ده‌مه‌وێت پارێزگاری له‌ ئاستی خۆم بكه‌م.

چۆن گه‌یشتیته‌ لوتكه‌؟

رۆناڵدۆ وتی:
لە ژیانمدا قوربانیمدا تاوەکو بووم بە باشترینی جیهان، لە هەموو ئەوانە گرنگتر ئەوەیە ببمە کەسێکی باش و ریزی هه‌مووان بگرم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا