بەرووبوومی كشتوكاڵی گەرمیان بەڕێژەیەكی زۆر كەمدەكات

پۆڵەتیك پرێس
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی گەرمیان ، بەهۆی بێبارانی و وشكەساڵیەوەبەرووبوومی كشتوكاڵی جوتیارانی سنوری گەرمیان بەڕێژەی لە 75% كەمیكردووە و جوتیاران رووبەڕووی زیانێكی گەورەی دارایی بوونەتەوە و لەمساڵدا زەوییە دێمییەكان هیچ بەهەمێكیان نەبووە.

ئیسماعیل محمد، بەڕێوەبەری بەشی خزمەتگوزاری لەبەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی گەرمیان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، ساڵی 2020 لەسنوری بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی گەرمیان پێنج هەزارو 752 جوتیار لەسەر رووبەری 247 هەزارو 618 دۆنم بڕی 163 هەزارو 263 تۆن گەنمیان هەبووە بەڵام ئەمساڵ لەگەڵ ئەوەی ژمارەی جوتیارانی سنوری گەرمیان بۆ شەش هەزارو287 جوتیار زیادی كردووە بەڵام بەهۆی كەمبارانی و وشكەساڵییەوە هیچ زەوێكی دێمی بەرهەمی نەبووە و تەنها رووبەری 79 هەزارو400 دۆنم زەوی كەزیاتر بشت بەترۆمپای ئاودێری دەبەستن كراوە بەكشتوكاڵ و بەرهەمەكەشی 41 هەزارو 683 تەن گەنم بووە .

وتیشی، لەساڵی 2021 لەسنوری كشتوكاڵی گەرمیان بەهۆی وشكەساڵییەوە هیچ رووبەرێكی زەوی دێمی كە پشت بەباران دەبەستێت بەرهەمی نەبووە و تەنها ناوی جوتیاران بەبێ بەرهەم تۆماركراوە.

رونیشكردەوە، بەرووبوومی كشتوكاڵی جوتیارانی سنوری گەرمیان بەڕێژەی لە 75% بەبەراورد بەساڵی رابردوو كەمیكردووە و جوتیاران رووبەڕووی زیانی گەورەی ئابوری بوونەتەوە.

بەڕێوەبەری بەشی خزمەتگوزاری لەبەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی گەرمیان ئاماژەی بەوەشكرد، بەبەراورد بەساڵی 2020 لەسنوری كشتوكاڵی گەرمیان رێژەی بەرووبوومی كشتوكاڵی جوتیاران 121 هەزارو 580 تۆن كەمیكردووە و ڕووبەری 168 هەزارو 218 دۆنم زەوی بەهۆی بێبارانی و وشكەساڵییەوە هیچ بەرهەمێكی بۆ جوتیاران نەبووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا