وادەی گۆرانكاری لە حكومەتەكەی كازمی راگەیەندرا

پۆڵەتیك پرێس

پەرلەمانتارێكی رەوتی حیكمە رایدەگەیەنێت “دوای جەژن گۆرانكارییەكان لە پۆستە وزارییەكانی حكومەتەكەی كازمی دەستپێدەكات”.

عەباس سروت پەرلەمانتاری رەوتی حیكمە لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دوای كۆتای هاتنی پشووەكانی جەژن دانیشتنەكانی پەرلەمان بۆ گۆرانكاریكردن لە حكومەتەكەی كازمی دەستپێدەكاتەوە.

وتیشی “گۆڕانكاریكردن لە ژمارەیەك لە وەزارەتەكانی حكومەتەكەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ئەولەویەتی كارەكانی پەرلەماندا دەبێت”.

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە، یەکەم وەزارەت کە دەنگی لەسەر دراوە وەزارەتی تەندروستییە، وەزارەتی کشتوکاڵیش یەکێک دەبێت لەو وەزارەتانەی کە وەزیرەکەی دەگۆڕدرێت.

عەباس سروت ئاماژەی بەوەشداوە، کوتلە سیاسیەکان خواستی لەسەر کارلاچوونی عەلی عەبدولئەمیر عەللاوی وەزیری داراییان هەیە، بەڵام تائێستا دیار نییە، ناوبراو لادەبرێت یاخود لە بەڕێوەبردنی وەزارەتەكەی بەردەوام دەبێت تا كۆتایی حكومەتەكەی كازمی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا