هۆنۆر لاپتۆپێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای هۆنۆری چینی ئاشکرای دەکات، دوو ئامێری لاپتۆ دروست دەکات بە ناوەکانی، MagicBook X14-MagicBook X15، جیاوازی نێوانیان تەنها پێوانەی شاشەکانیان و دووری و کێشەکەیانە.

تایبەتمەندیەکانی کۆمپیوتەری هۆنۆری نوێ

ئامێرە نوێیەکە زۆر تایبەتەو چارەسەرکەری ئینتێلی تێدا بەکار هاتووە، لاشەی کۆمپیوتەرەکە لە یەک پارچە کانزا دروست کراوە، تێکڕای پلەی ڕووناکیەکەی ٢٥٠ مۆمە، هەروەها ڕێژەی کۆنتراستەکەی 800:1، پێوانەی شاشەکەی ١٤ ئینجە لە کاتێکدا پێوانەی شاشەی ماجیک بوک ١٥ دەگاتە ١٥ ئینج .

کێشی لاپتۆپی ماجیک بوک ئێکس ١٤ ١.٣٨ کیلۆ گرامە، تەنها ١٥.٩ ملیم ئەستوریەکەیەتی کێشەکەی لە مۆدێلی ماجیکبوک ئێکس ١٥ زیاترە نزیکەی ١٨٠گرامێک، هەروەها شاشەکەی بە IPS دروست کراوە بە دیقەی 1920X1080پێکسڵ.

صورة

 

مەودای کەرەستە تەکنیکیەکانی سەر ئەم ئامێرانە، بە چارەسەکەری ئینتێل Core i3-1011Uدروست کراوە ڕامەکەی ٨ گێگابایتە لەگەڵ چارەسەرکەری Core i5-10210Uهەروەها میمۆریەکەی لە ٢٥٦ گێگابایت بۆ ٥١٢ گێگابایتە.

لاپتۆپەکە چەندین دەرچەی هەیە وەک HDMIهەروەها چەند USBیەک جیاوازی لە نێوان باتریەکانیشیان بریتیە لە ماجیک بوک ئێکس ١٤ ٥٦ واتە، باتری ماجیک بوک ئێکس ١٥ ٤٢ واتە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا