سامسۆنگ مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای سامسۆنگ خۆی ئامادە دەکات لەمانگی کانوونی یەکەمدا مۆبایلە نوێیەکەی گالاکسی ئەی03 کۆر بەتایبەتەمەندیەکی زۆر و نرخێکی ڕکابەر ڕابگەیەنێت.

مۆبایلی گالاکسی ئەی03 کۆر دووریەکەی(164.2/75.9/9.1) ملیمە، قەبارەی شاشەکەی 6.5 ئینجە بەدیقەی پیشاندانی1900/720 پێکسڵ و شەپۆلی 60 هێرتز، چارەسەرکەری یونیسۆک ئێس سی9863ئەی تێدابەکارهاتووە.

مۆبایلەکە دیقەی کامێرا سەرەکیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی پێنچ مێگاپێکسڵە و توانای ناسینەوەی دەموچاوی هەیە، ڕامەکەی دوو گێگابایتە، میمۆریەکەی 32 گێگابایتە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا