سامسۆنگ ڕامێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای سامسۆنگ ڕامێکی نوێ لەجۆری DDR5 دروست دەکات، چاوەڕواندەکرێت ئاسۆیەکی فراوان لە جیهانی کۆمپیوتەری پێشکەوتودا بێنێتە کایەوە.

صورة

یەکێک لە تایبەتمەندییە زۆر گرنگەکانی ئەوەیە تواناکەی دەگاتە ٥١٢ گێگابایت، هەر توێژاڵێک لێی توانای هەڵگرتنی داتای کۆمپیوتەرەکەی هەیە بێئەوەی شوێنێکی زۆر بگرێت وەک ڕامەکانی ئێستا.

ڕامە نوێیەکە پشتی بە تەکنیکی High-K Metal Gate بەستووە، کە گەیەنەری کانزایی تێدابەکارهاتووە لەجێی سلیکۆن، ئەمەش وادەکات بەخێراییەکی زۆر داتاکان بگوازێتەوە، بەشێوەیەک توانای بۆ گواستنەوەی داتاکان دەگاتە ٧٢٠٠ مێگابایت بەراورد بە ڕامی DDR4 تواناکەی دووئەوەندەیە.

بەهۆی ئەو تەکنیکە پێشکەوتوانەی تێیدا بەکارهاتووە ڕامەکە بەراورد بە ڕامەکانی دیکە بەڕێژەی ١٣٪ کەمتر وزە بەفیڕۆ دەدات، وابڕیارە ئەم ڕامە پیشکەوتنێکی زۆر لە دنیای کۆمپیوتەردا بکات، هەروەها بڕیارە لەگەڵ کۆمپوتەرە نوێیەکانی سامسۆنگ و ئێچ پی و ئەیسۆس دەربچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا