ئاوی ژێر زەوی لە هەرێم ٥٠٪ کەمبووەتەوە  

پۆڵەتیک پرێس

بەڕێوەبەری گشتی ئاوی هەرێم ڕایگەیاند، بەهۆی کەمی بڕی بارانبارین ئاوی ژێر زەوی بە ڕیژەی لە ٥٠٪ لە هەرێمی کوردستان کەمبووەتەوە.

ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی ئاوو ئاوەڕۆ لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێشتر وشکەساڵی لە چەند شوێنێكی هەرێمی کوردستان راگەیەنرا، بەڵام ئێستا وشکەساڵیەکە سەرتاسەری هەرێمی گرتووەتەوە.

وتیشی، ” کەمی بارانبارین کاریگەری کردووەتە سەر ئاوی سەر زەوی و ژێر زەوی، چەند رێکارێک دەگیرێتەبەر بۆ روبەڕوبوونەوەی وشکەساڵی و لەوانەش دابینکردنی ئاوی خواردنەوە بۆ هاوڵاتیان”.

بەڕێوەبەری گشتی ئاوو ئاوەڕۆی هەرێم ئاماژەی بەوەش کرد، ” ئاوی ژێر زەوی لەهەرێمی کوردستاندا بەرێژەی٥٠٪ کەمبوەتەوە و لەوانەیە بەهۆی وشکەساڵییەوە چەند شوێنێك دوچاری وشکبوونی بیرەکان بن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا