بڕیارێكی نوێ بۆ ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێل ٢٠١٩ دەردەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڕیاریداوە، رێگە بە ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێل ٢٠١٩ بدرێت، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی ھاتووچۆی ھەرێمیش دەڵێت “لەهەوڵداین بۆئەوەی بڕیارەكە هەرێم بگرێتەوە”.

عەمید ئەسعەد کەریم وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی ھاتووچۆی ھەرێم بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند: “لەئێستادا تەنها رێگە بەهاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل ٢٠١٩ و ٢٠٢٠ و ٢٠٢١ دەدرێت بە جۆرەکانیەوە، بەڵام وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڕیارێكی بۆ خوار ئەو مۆدێلانە دەركردووە و كاری پێدەكات.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی ھاتووچۆی ھەرێم وتیشی “ئێمەش تاوتوێی ئەو بڕیارە دەكەینـ چونكە تائێستا لەهەرێم كار بەو بڕیارە نەكراوە، وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمیش ھاوردەکردنی ١٠ جۆر ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێل ٢٠١٩ تاوتوێ دەکات، بۆئەوەی وەک عێراق رێگە بەھاوردەکردنیان بدرێت بپێی مەرج و رێنمای تایبەت”.

لەبارەی مەرج و رێنماییەكانیش ئاماژەی بەوەكرد، تائێستا بڕیاری هاوردەكردنی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە دەرنەچووە، بەڵام بۆ ھەر جۆرێکی ئۆتۆمبێل نزیكەی دوو ملیۆن دینار رسومات وەردەگیرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا