برێت مەکگۆرک سەردانی هەرێم دەکات

پۆڵەتیك پرێس

بڕیارە ئەمڕۆ برێت مەکگۆرک بە یاوەری شاندێک سەردانی هەرێمی کوردستان بكات، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ئامانجی سەردانەكە دەخاتەڕوو.

سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێكدا بۆ میدیاكانی راگەیاند: “ئەمڕۆ شاندێکی باڵای ئەمریکا بە سەرۆکایەتی برێت مەکگۆرک سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن و لەگەڵ سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت و بەرپرسانی باڵایی هەرێم کۆدەبێتەوە”.

سەفین دزەیی دەشڵێت “سەردانەكە چەند هەفتەیەكە هەیە و شاندەكە سەردانی چەند وڵاتێكی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەكە دەكات، لەنێویشیاندا عێراق و هەرێمی كوردستان هەیە.”

بەوتەی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمئامانجی سەردانەكە بۆ گفتۆگۆكردن لەبارەی پەیماننامەی ستراتیژیی نێوان ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و عیراق، هەروەها پرسی هەڵبژاردن لەعیراق و چەند پرسێكی دیكە، هەرێمی كوردستان.

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ سێشەممە شاندێکی باڵای ئەمریکا بە سەرۆکایەتی برێت مەکگۆرک سەردانی بەغدایان کرد و لەگەڵ هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆبوونەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا