ئارەق کردنەوە مەترسی لەسەر تەندروستی هەیە؟

پۆڵەتیک پرێس

پزیشکێکی ڕوسی بە ناوی لۆدمیلا لابا، ئارەق کردنەوەی سارد لەگەڵ هەبوونی پلەی گەرمیەکی بەرزی لەش، مەترسی هەیەو باشتر وایە سەردانی دکتۆر بکەیت.

پزیشکەکە لە چاو پێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا وتی، ئاراق کردنەوە ئاماژەیە بۆ دوو حاڵەت کە بریتین لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای لەش لە ناوەوە، لەگەڵ ژەهراوی بوون ڕەنگە لەو کاتەدا ئارەقەکە گەرم بێت یان سارد بەڵام هەرحاڵەتەوە ئاماژەیە بۆ فەرمانێکی دیاریکراوە.

هەروەها وتیشی کردنەوەی ئارەقی سارد ئاماژەیە بۆ ئەوەی ڕەنگە توشی نەخۆشیەکی درێژ خایەن ببیت، هەربۆیە باشتر وایە لەو کاتەدا پلەی گەرمی جەستەت بپێویت ئەگەر هاتوو زۆر بەرزبوو، پێویستە ڕاستەوخۆ سەردانی پزیشک بکەیت، چونکە نیشانەیەکی مەترسیدارە.

ڕوونیشی کردەوە، ئارەق کردنەوەی زۆر نیشانەی ئەوە کۆمەڵێک ڤایرۆسی زۆر هێرش دەکەنە سەر جەستەت، باشتر وایە بە زووترین کات ڕاوێژ بە پزیشک بکەیت، بە شێوەیەکی گشتیش دەڵێت بۆیە پێویستە گرنگی بەم کێشەیە بدرێت چونکە ڕەنگە کێشەکانی دڵ زیاد بکات.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا