توێکڵی میوەیەک چارەسەری کڕێشی قژ دەکات

پۆڵەتیک پرێس

پڕتەقاڵ یەکێکە لەو میوانەەی توێکڵەکەی دژەئۆکسانێکی زۆری تێدایە، بەپێی توێژینەوەکان توێکڵی پڕتەقاڵ یارمەتی چارەسەرکردنی کێشەکانی قژ دەدات، بەتایبەتی هەڵوەرین و کڕێشی قژ.

پزیشکەکان ڕێنمای دەدەن بەو کەسانەی کێشەی کڕێشی قژیان هەیە بۆماوەی دوو هەفتە توێکڵی پڕتەقاڵ بەکاربهێنن ئەویش بە دوو ڕێگا: ڕێگای یەکەم توێکڵی پرتەقاڵ وشک بکەیتەوە و دواتر بۆ شامپۆکەتی زیاد بکەیت، ڕێگای دووەمیش دەتوانرێت توێکڵی پڕتەقاڵی فرێش بۆماوەی خولەکێک بۆ مەساج کردنی پێستی سەر بەکاربهێنرێت پاشان بەشێوەی ئاسایی قژەکە بە شامپۆ و ئاو دەشۆیت.

أهم فوائد قشر البرتقال للشعر - أكلة فى دقيقتين

هەروەها دەتوانرێت توێکڵی پڕتەقال بۆ دروستکردنی ماسکی سروشتی سوودی لێببینرێت و بەکاربهێنرێت بەم شێوەیە: توێکڵی پڕتەقاڵی فرێش ورد دەکەیت و لەگەڵ ماست تێکەڵی دەکەیت دواتر لە قژێکی وشکی دەدەیت بۆماوەی 10 خولەک، پاشان بە شامپۆی منداڵ قژەکە دەشۆیت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا