هۆشداری دەدرێت دەربارەی ڤایرۆسێکی نوێ

پۆڵەتیک پرێس

شارەزایانی ڕوسی تایبەت بە ڤایرۆس، هۆشداری دەدەن دەبارەی ڤایرۆسی مەیمون پێیان وایە دەبێتە بە جیهاندا بڵاو دەبێتەوە.

ئالێکسی ئۆگرانۆڤێسکی پرۆفیسۆری بەشی زانستی ڤایرۆس لە بەشی زانستی زیندەوەرزانی لە زانکۆی مسۆکۆ، ئاماژە بەوە دەدات رەنگە ئەو ڤایرۆسە هەڕەشە بۆ سەر مرۆڤایەتی دروست بکات.

ئۆگرانۆڤێسکی وتی، پێویستە بە شێوەیەکی سیستماتیکی کار بکەین، بۆ لەکۆڵینەوە لە ڤایرۆسەکانی ئاژەڵە خوێن گەرمەکان، وەک شەم شەمەکوێرە، ئەو ئاژەڵانەی بە قرتێنەر ناسراون وەک مشک سمۆرە، هەروەها ڤایرۆسی مێشوولەکان، جۆرەکانیتر.

لە هەمان کاتدا پرۆفیسۆری زانستی ڤایرۆس، ئالێکساندەر چیبۆرنۆڤ، ئاوڵەش یەکێکە لەو نەخۆشیانەی لە مەیمونەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە بەڵام حاڵەتێکی دەگمەنە.

هەرچەندە ڤاکسین هەیە بۆ دژی نەخۆشی ئاوڵە، بەڵام بە هۆی کاریگەرییە لاوەکیەکانیەوە زانایان تا ئێستا بەردەوامن لەسەر گەشە پێدانی و لێکۆڵینەوە لێی.

ئاوڵە یەکێکە لە کوشندەترین نەخۆشیە ڤایرۆسیەکان، ماوەی چەندین ساڵە مرۆڤایەتی پێوەی دەناڵێنن و بۆتە هۆی مردنی ٣ کەس لە ١٠ کەسدا، هەندێک کاتیش دوای توش بوون بەو نەخۆشیە کەم ئەندام بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا