ڤیدیۆ.. لەدایک بوونی گوێرەکەیەکی دوو سەر و چوار چاو

پۆڵەتیک پرێس

لەم کۆتایانەدا لەدایک بوونی ئاژەڵەکان بەشێوەی جیاواز و ناتەواو لەبەشێکی زۆری وڵاتەکاندا بڵاوبۆتەوە، لە کێڵگەیەکی باکووری مەقدۆنیا گوێرەکەیەک بە دوو سەر و چوار چاوەوە لەدایک بووە.

ڤاسکۆ پۆپۆڤسکی کە لە کۆمپانیای ناتالی لە ساڵی ٢٠٠٥ وە لە گوندی کراڤای نزیک شاری بیتولا لە باکوری مەقدۆنیا کار دەکات دەڵێت: گوێرەکەکە بە ناتەواوی لەدایک بووە، چوار چاو، دوو لوت، دوو دەم و دوو کاسەی سەری هەیە، بەڵام یەک مێشکی هەیە.

پۆپۆڤسکی سەری سوڕماوە چۆن دوو کاسەی سەر لەگەڵ یەک مێشکدا تێکەڵ بووە، باسی لەوەش کرد بەشێوەیەکی ئاسایی ئەو ئاژەڵانە دوای لەدایک بوونیان بۆ ماوەیەکی کورت دەژین و دوای چەند ڕۆژێک دەمرن، بەڵام ئەم گوێرەکەیە لە ١٦ی مانگی چوارەوە لەدایک بووە و گەشە دەکات و تا ئێستا هیچ کێشەیەکی نەبووە.

لەڤیدیۆکەی پۆپۆڤسکیدا دەرکەوتووە گوێرەکەکە ڕەنگی سپی و رەشە و لەسەر چوار قاچەکەی وەستاوە و هەنگاوی بچووک دەنێت، هەروەها کرێکارەکەش شیری دەداتێ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا