بە ڤیدیۆ..ساتی ترسناکی ڕووخانی بالکۆنی ماڵێک

پۆڵەتیک پرێس

بالکۆنی ماڵێک ڕووخا بەهۆی کۆبوونەوەی زۆری ژماەوەی ئەو کەسانەی لێی دەوەستان، ١٢ کەسیش بەو هۆیەوە بریندار بوون.

ڕووداوەکە لە مالیبۆی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕوویدا، کاتێک ژمارەیەکی زۆر میوان بۆ ئاهەنگی لە دایک بوون لە بالکۆنی ماڵەکە کۆبوبوونەوە.

بالکۆنەکە لە تەختە دروست کرابوو، بەپێی زانیارییەکان توانای بەرگەگرتنی وەستاندنی ١٥ کەسی هەبوو لەیەک کاتدا، بەڵام کاتێک ڕووخا بەرەو کەنار و بەردەکان لە بەرزی ١٥ پێ وە کەوتنە خوارەوە.

بەڕێوبەرایەتی ئاگرکوژێنەوەی لۆس ئانجلس بە خێرایی گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە، بۆ ئەوەی زیان بەرکەوتووان ڕزگار بکەن.

کاتێک خاوەن ماڵەکە لە ڕووداوەکە ئاگادار کرایەوە لە رێگەی دراوسێکانەوە بۆی دەرکەوت، زیاتر لە ٣٠ کەس لەو ماڵەدا بووە کە بە کرێی داوە، بەڵام ئەم تەنها داوێتی بە ٦ کەس.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا