پۆڵەتیك – سپۆڕت
كەمێك پێش ئێستا پێگەی ڕەسمی ڕۆژنامەی aS ی مەدریدی هەواڵی ڕاست و دروستی بڵاو كردەوە كە تیایدا ئاماژە كراوە بۆ ئەوەی سەعات 12 ی شەو كۆبوونەوەی نێوان ڕۆناڵد كومان و میسی بە كۆتا هاتووە.
پێگەكە ئەوەی ئاشكرا كرد: میسی تووڕە و بێزار و بێ تاقەتە لەو ئەنجامەی بایرن بەرامبەر بەرشەلۆنە تۆماری كرد لە قۆناغی 8 ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا میسی بە ڕوون و ئاشكرا بە كومانی وتووە كە بێزارە زۆر و هەست دەكات كاتی چوونە دەرەوەی هاتووە لە كامپ نو.
پێگەی ڕەسمی aS ئەوەشی بڵاو كردۆتەوە: كۆمان داوای لە میسی كردووە لەگەڵی بێت لە پڕۆژەی نوێی بەرشەلۆنە و بیر لە هاندەرانی بەرشەلۆنە و خۆشەویستییە زۆرەكەیان بۆی ئەمەش وای كردووە كە میسی كەمێك نەرمی بنوێنێت و كومانیش بەڵێنی لێ وەرگرتووە كە بۆ ئەبەد لەگەڵ بەرشەلۆنە بمێنێتەوە.
جێی بەبیرهێنانەوەیە ئێوارەی ئەمڕۆ هەواڵی ئەوە بڵاو بۆوە كە لیۆ میسی بڕیاری ئەوەی داوە چی دی لەگەڵ بەرشەلۆنە بەردەوام نەبێت و كۆتایی بۆ پەیوەندی چەندان ساڵەی نێوانیان دابنێت ئەم هەواڵەش وای كرد سۆشیال میدیا شەوی پێنج شەممە تەواوی بخرۆشێت بەو هۆیەوە.
دانەر ئەسڵان