ئەمڕۆ دابەشكردنی موچە دەستپێدەكات

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكوەمەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ دەست بەدابەشكردنی موچەی مانگی نیسان دەكات، بەهەمان میكانیزمی پێشوو، واتا بە لێبڕینی 21% بۆ موچەی فەرمانبەران و 50% بۆموچەی پلە باڵاکان.

بەگوێرەی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە 25ی نیسان موچەی وەزارەتی تەندروستی، دیوان و لیواكان و وەزارەتی پێشمەرگە، یەكەی 80 و 70، وەزارەتی دارایی و چەند شوێنێكی دیكە دەدرێت.

بەپێی زانیاریەكانی خشتەكەی وەزارەتی دارایی تا 29ی ئەم مانگە موچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەكان بۆ مانگی چوار دابەشدەكرێت.

خشتەی موچەی مانگی نیسان..

No description available.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا