ناتۆ مەترسی گەورە لەسەر جیهان ئاشکرا دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی گشتی هاوپەیمانی ناتۆ رایگەیاند، پێویستە روسیا لەم جەنگە شکست بهێنێت، چونکە بە بردنەوەی ئەو وڵاتە بیروڕایەکی نەرێنی بۆ سەرکردایەتی روسیا دروست دەبێت. دەشڵێت، “سەرکرداکانی روسیا جەنگ بۆ دەستکەوتی هێز بەکاردەهێنن.”
یانس ستۆلتنبێرگ ئەمینداری گشتی ناتۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، پێویستە ئامادە بن لە پێناو روووبەڕووبوونەوەی روسیا بۆ ماوەیەکی دوور درێژ، روسیا دەیەوێت ئەوروپا بە شێوەیەکی دیکە بێت تاوەکو بتوانێت وڵاتانی دراوسێی کۆنتڕۆڵ بکات.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەر روسیا لەم جەنگە براوە بێت ئەوا دەبێتە کارەسات بۆ ئۆکرانییەکان، هەروەها دەبێتە هۆی دروستکردنی مەترسی لەسەر هەموو جیهان و دروستکردنی بیرورایەک بۆ سەرکردەکانی روسیا تا جەنگ بۆ بەدەسهێنانی هێز بەکاربهێنن.

نزیکەى ساڵێکە جەنگی خوێناوی لەنێوان روسیا و ئۆکرانیا دەستیپێکردوەو تائێستاش بەردەوامە، ڕوسیا بەشێکی زۆری خاکی ئۆکرانیای داگیرکردوە، ئەمریکاو ئەوروپاش هاوکاری چەک و دارایی دەدەنە ئۆکرانیا، بەڵام دەوترێت هێشتا ڕووسیا جەنگە قورسەکەى دەست پێ نەکردوەو پێشبینی دەکرێت لە بەهاردا جەنگەکە پێبنێتە قۆناغێکی نوێوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا