داعش لەجەلەولا هێرش دەكاتە سەر سوپای عێراق

پۆڵەتیک پرێس – نیگار

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

درەنگانێکی شەوی رابردوو 30ی تەمموزی 2021 چەکدارانی داعش هێرشیان كردە سەر بنکەیەکی سەربازی سوپای عێراق لە ناحیەی گوڵاڵە (جەلەولا) لەئەنجامی هێرشەکەدا ژمارەیەك سەربازی سوپای عێراق و پەرستارێك بووە قوربانی.

شەماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوبەری ئاسایشی کوڵەجۆ بەپۆڵیک پرێس- ی ڕاگەیاند، درەنگانێکی شەوی رابردوو 30ی تەمموزی 2021 چەکدارانی داعش عێرشیان كردووەتە سەر بنکەیەکی سەربازی سوپای عێراق لەنزیک جسر حەلوان لەناحیەی گوڵاڵەی سەر بەقەزای خانەقین لەئەنجامدا سەربازێک دەکوژرێت و سێ سەربازی دیکەش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەش کرد، بریندارەکان بەئەمبوڵانس گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی بەعقوبە بەڵام لەكاتی گواستنەوەیاندا لەڕێگا چەکدرانی داعش بوسەیەکیان بۆ دادەنێن ئەمبوڵانسەکە دەسوتێنن و دو سەرباز و پەستیارێکی ناو ئەمبوڵانسەکە دەکوژن و پێنج کەسی دیکەش بریندار دەبن .

بەڕێوبەری ئاسایشی کوڵەجۆ ئاماژەی بەوەشكرد، چەکدارانی داعش جمجوڵەکانیان لە سنوری قەزای خانەقین زیادی کردوە و ناوبەناو هێرش ئەنجام دەدەن ئەوەش قوربانی لێدەکەوێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا