پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە14ی ئایار، لە کاتژمێر 8ەوە پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆمار و پەرلەمانی تورکیا لە سەرجەم ناوچەکانی ئەو وڵاتە و باکوری کوردستان دەستیپێکرد.
بەیانی ئەمڕۆ، پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆمار و پەرلەمانی تورکیا دەستیپێکرد و تا کاتژمێر 5ی ئێوارە بەردەوام دەبێت و دواتر سندوقەکانی دەنگدان دادەخرێن و دەنگدان کۆتاییدێت.
لە هەڵبژاردنەکەدا کێبڕکێی گەیشتن بە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لەنێوان سێ کاندیدایە ئەوانیش رەجەب تەیب ئەردۆغان، کلیچدار ئۆغلۆ و سینان ئۆغان.
ئەمڕۆ، 64 ملیۆن هاوڵاتی تورکیا و باکوی کوردستان لە ناوخۆی ئەو وڵاتە دەنگ بە 13یەمین سەرۆکی وڵاتەکەیان دەدەن، لەکاتێکدا لەماوەی ڕۆژانی پێشوودا 800 هەزار دەنگدەری تورکیا لە دەرەوەی وڵات دەنگیانداوە و بڕیارە سبەی پرۆسەی جیاکردنەوە و هەژمارکردنی سەرجەم دەنگەکانی ناوخۆ و دەرەوە دەستپێبکات.