دیبرۆین سیتی نیگەران دەکات

ئێوارەی دوێنێ لە یاری پێش کۆتایی جامی ئینگلتەرا یانەی مانچستەر سیتی و چێڵسی ڕووبەروی یەکتربوونەوە و یانەکەی لەندەنی پایتەخت توانی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت .

لە خوولەکی ٤٧دا ناوەندسازی مان سیتی کیفن دیبرۆین بەهۆی پێکانەوە یاریگای جێهێشت ؛ دواتر ڕۆژنامەکان هەواڵیان بڵاوکردەوە دیبرۆین توشی هەڵئاوسانی پاژنەی پێ هاتووە بۆیە پێ دەچێت ئەم وەرزە بۆ ناوبراو کۆتایی پێ هاتبێت .

بەڵام زوو تیمی پزیشکی سیتی هەواڵەکەیان بە درۆ خستەوە و ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد لە دوو ڕۆژی داهاتوودا بەتەواو ڕوون دەبێتەوە ئەستێرە بەلژیکێکە چەندێک دادەبرێت لە یاریگاکاندا .

هاندەرانی سیتی تەواو دڵگرانن لەم پێکانەی دیبرۆین و هیوادەخوازن بۆ یاری یانە پاڵەوانەکان بەرامبەر پاریس بتوانێت بگەرێتەوە بۆ یاریکردن .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا