مۆبایلی هواوی بە دیزاینێکی نوێ

پۆڵەتیک پرێس

تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان وێنەی نمونەکانی مۆبایلی نوێی پی٥٠ی هواوی دەخەنەڕوو کە بڕیارە پێش کۆتای هاتنی نیوەی یەکەمی ئەمساڵ بخرێتە بازاڕەوە.

هواوی لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا سێ نموونە لە ئامێرەکانی پی٥٠ دەردەکات، چاوەڕوان دەکرێت هەموو مۆبایلەکان تایبەتمەندییەکی زۆر بۆ ڤیدیۆکردن لەخۆ بگرێت.

Huawei P50 Series

وێنەی مۆبایلەکە ئەوە دەردەخات لێوارەکانی چەماوەن هاوشێوەی مۆبایلەکانی نۆتی بەناوبانگی سامسۆنگ، دوو هاوێنەی کامێرای لە بەشی پێشەوە هەیە، کامێرا بنەڕەتیەکەشی چوارچێوەیەکی سپی هەیە، چوار هاوێنەکەی لە چوارچێوەیەکی بازنەیدایە هاوشێوەی مۆبایلەکانی پی٣٠ هواوی پێشتر.

هواوی سێ نموونەی لە مۆبایلە نوێیەکە دەبێت ئەوانیش پی٥٠، پی٥٠ پڕۆ و پی٥٠پڕۆ پڵەس، مۆبایلی دووەم واتە پی٥٠ پڕۆ چارەسەرکەری کایرن ٩٠٠٠ تێدابەکارهاتووە و قەبارەی شاشەکەی ٦.٩ ئینجە و شەپۆلەکەی ١٢٠ هێرتزە، ڕامەکەی هەشت گێگابایتە.

صورة

مۆبایلی سێیەم واتە پی٥٠ پڕۆ پڵەس ڕامەکەی ١٢ گێگابایتە و دیقەی کامێرا بنەڕەتیەکەی ١٠٨ مێگاپێکسڵە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا