پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای سامسۆنگ کاتژمێرە زیرەکە نوێیەکەی بەتایبەتمەندی زۆر و جیاواز دەخاتە بازاڕەوە.
سامسۆنگ گالاکسی ۆچ فایف پڕۆ کێشەکەی 60 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 1.43 ئینج و دیقەی466/466 پێکسڵ، بەسیستمی ئەندرۆید وێر ئۆ ئێس کاردەکات، چارەسەرکەری ئێکسینۆس دەبلیو920 ی تێدابەکارهاتووە.
ڕامەکەی دوو گێگابایتە، میمۆریەکەی 16 گێگابایتە، لەڕێگەی کاتژمێرەکەوە دەتوانرێت ڕاکردن، تێکڕای لێدانی دڵ، وەرزشکردنی ڕۆژانە و پلەی گەرمی جەستە بزانرێت، کاتژمێرەکە تا قوڵی 50 مەتر بەرگەی ئاو دەگرێت.