پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بڵاوی کردەوە، چاوەڕوانی لاپتۆپی سەرفەیس ٤ بن، کە لەگە چارەسەرەکانی ئینتێل و ئەی دی ئێم دروست کراوە.
بەپێی زانیارییەکانیش لاپتۆپەکە لە مانگی حوزەیراندا لە بازاڕەکاندا بەردەست دەبێت
تایبەتمەندیەکانی لاپتۆپە نوێیەکە بریتین لە
ئامێرەکە چارەسەرکەرەکانی ،Ryzen 5 4680U-Ryzen 7 4980Uهەروەها چارەسەری ئینتێلی تێدایە کە لە نەوەی ١١یەمی لاپتۆپەکانیتردا هەبوو، وەک Core i5-1145G7-Core i7 1185G7کاردەکات .
چاوەڕوان دەکرێت پێوانەی شاشەی لاپتۆپەکە ١٣.٥ ئینج بێت، هەروەها جۆرە گەورەکەی شاشەکەی ١٥ ئینج دەبێت دووریەکانی ٣.٢ دەبن.
ڕامی لاپتۆپەکە ٣٢ گێگابایتە، هەروەها میمۆریەکەی ١ تیرابایت دەبێت، هەرچەندە تا ئێستا زانیاری تەواو لەسەردیزاینەکەی ئاشکرا نەکراوە بەڵام، لاپتۆپەکە کێبرکێی لاپتۆپی ئەپڵ و ئێچ پی دەکات.