ئەپڵ کاتژمێرێکی نوێ دەخاتە بازاڕەوە

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ئەپڵ کاتژمێرە نوێیەکەی ئەپڵ ۆچ ئاڵتڕا بە باشترین تایبەتمەندی دەخاتە بازاڕەوە.

ئەپڵ ۆچ ئاڵتڕا کێشەکەی 39.9 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ڕێتینا ئێڵ تی پی ئۆ ئۆلیدە بەقەبارەی دوو ئینج و دیقەی369/499 پێکسڵ، چارەسەرکەری ئەپڵ87ی تێدابەکارهاتووە.

بەسیستمی ۆچ ئۆ ئێس ناین کاردەکات، ڕامەکەی دوو گێگابایتە، میمۆریەکەی 32 گێگابایتە، لەڕێگەی کاتژمێرەکەوە دەتوانرێت چالاکی وەرزشی، تێکڕای لێدانی دڵ، ئۆکسجین و پەستانی خوێن بزانرێت، کاتژمێرەکە تا قوڵی 50 مەتر بەرگەی ئاو دەگرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا