دێڵ کۆمپیوتەرێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

ئەلینوێری سەر بە کۆمپانیای دێڵ نوێترین کۆمپیوتەری ڕاگەیاند، کە تایبەتمەندیەکی زۆری تێدایە بۆ بەرکارهێنەرانی گرافیک و یارییە ئەلیکترۆنیە نوێیەکان.

کۆمپیوتەری ئەلینوێری ئێم ١٥ ئاڕ فایف، پێکهاتەکەی بەشێوەیەک دروستکراوە کێشەکەی ٢.٦ کلیۆ گرامە و ئەستوریەکەی لەنێوان ١٩.٢ بۆ ٢٢.٨ ملیمە، ساردکەرەوەی تایبەتی تێدایە ڕێگری لە بەرزبونەوەی پلەی گەرمی چارەسەرکەر و ئامێرەکانی دەکات کاتێک بۆ کاتژمێرێکی زۆر کاری پێبکرێت.

قەبارەی شاشەکەی ١٥ ئینجە، کۆمپیوتەرەکە چەند جۆرێکی هەیە، جۆرێکیان تێکڕای شەپۆلی شاشەکەی ١٦٥ هێرتزە، جۆری دووەم تێکڕای شەپۆلی شاشەکەی ٣٦٠ هێرتزە و تێکڕای ڕووناکییەکەی ٣٠٠ مۆمە، هەروەها جۆرێکی دیکە تێکڕای شەپۆی شاشەکەی ٢٤٠ هێرتزە و تێکڕای ڕووناکییەکەی ٤٠٠ مۆمە.

جۆرە بنەڕەتیەکەی کۆمپپیوتەرەکە چارەسەرکەری ڕایزن سێڤن ٥٨٠٠ ئێچی تێدا بەکارهاتووە لەگەڵ چارەسەرکەری وێنەی نڤیدیا ئاڕ تی ئێکس٣٠٦٠، جۆرە بەهێزەکەی کۆمپیوتەرەکە چارەسەرکەری ڕایزن ناین ٥٩٠٠ ئێچ ئێکسی تێدا بەکارهاتووە لەگەڵ چارەسەرکەری وێنەی ئاڕ تی ئێکس ٣٠٧٠.

ئامێرەکە ڕامەکەی لەجۆری دی دی ئاڕ فۆڕە کە شەپۆلەکەی ٣٢٠٠ مێگاهێرتزە، دەرچەی ئێچ دی ئێم ئای ٢.١ی هەیە بۆ پەیوەندیکردن بە شاشەکانی دیکەوە، هەروەها دەرچەکانی یو ئێس بی سی٣.٢ جین وەن، یو ئێس بی سی٣.٢ جین توو، یو ئێس بی ئەی ٣.٢ جین وەن و یو ئێس بی ئەی ٣.٢ جین توو هەیە، میمۆریەکەشی یەک تێرابایتە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا