مایکرۆسۆفت کار بۆ سیستمی ویندۆوز ١٠ دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بڵاوی کردەوە، کە کار دەکات بۆ چاککردنی ویندۆوزی ١٠، لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ دا تاوەکو لە دوورەوە بە باشی کارەکانی ئەنجام بدەت، بە هۆی بەردەوام بوونی کۆرۆنا لە پانتایی جیهان دا

هەرچەندە کۆمپانیاکە ساڵانە، دوو جار نوێگەری دەکرد، بەڵام پلانەکەی گۆڕی و تایبەتمەندی نوێیی لە ویندۆوزەکەیا دانا بۆ بەهاری ئەمساڵ
بەرپرسی خزمەتگوزاری کۆمپانیاکە ڕایگەیاند، کە کۆمەڵێک تایمبەتمەندی بۆ ویندۆزەکە زیاد دەکەن کە یەکێک لەوانە 21H1ە کە ئاسایش باشتر کردنی کوالیتی لە خۆ دەگرێت لە دوورەوە

هەروەها تایبەتمەندی سیستمی چاککردن و پاراستنی دۆکیومێنتەکان و، پاڵپشتی کردنی Windows Hello، دانانی کامێرای دەرەوە
بەرپرسانی it روونی دەکەنەوە کە بەرنامەکە بۆ باشترکردنی سیستمەکانە و، لە نیوەی دووەمی ساڵدا نوێکردنەوەی زیاتر دەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا