پۆڵەتیک پرێس
ڕیەڵ می مۆبایلە نوێیەکەی لەشێوەی کارتۆنی بەناوبانگ ناروتۆ دیزاین کردووە، کۆمەڵێک تایبەتمەندی زۆر لەخۆدەگرێت وایلێدەکات یەکێک بێت لەباشترین مۆبایلەکانی ئەندرۆید.
ڕیەڵ می نیۆ3 ناروتۆ بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی ئاو و پیسی دەگرێت، دووریەکەی(163.3/75.6/8.5) ملیمە، کێشەکەی 188 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.7 ئینج و دیقەی2412/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز.
چارەسەرکەری میدیا تەک دایمێنسیتی8100 فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی610ئێم سی6 جی پی یوی تێدابەکارهاتووە، سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(2+8+50) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی 256 گێگابایتە.
شوێنی دوو سیمی هەیە، خێرایی پاترییەکەی 4500 میلی ئەمپێرە، بەشی دواوەی مۆبایلە لە ڕەنگەکانی زیوی، ڕەش و پڕتەقاڵی پێکهاتووە و دیزانێکی تایبەتی بە مۆبایلەکە بەخشیوە.