رونكردنەوە لەسەر پەیوەندیكردنی هێزەكانی شنگال بەسوپای عێراقەوە دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

پارتی ئازادی دیموكراتی ئێزدییان لەبارەی پەیوەندیكردنی هێزە چەكدارەكانی شنگال بۆ بوون بەبەشێك لە سوپای عێراق رایگەیاند، هەر بڕیارێكی وەها بدرێت ئەوا پێویستە خەڵكی شنگال ئەو بڕیارە بدەن.

عومەر ساڵح سەرۆكی پارتی ئازادیی دیموكراتی ئێزدییان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بڕیاری پەیوەندیكردنی هێزەكانی سنوری شنگال لەدەستی خەڵكی شنگالدایە، نەك هێزو لایەنە سیاسیەكان.

وتیشی، “ئێمە ئێستا فەوجێكی ئێزدییمان هەیە كە سەر بە سوپای عێراقین، داواكاری ئێمە ئەوەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر مەترسییەك لەسەر شنگال سوپای عێراق و حەشدی شەعبی بە هەماهەنگی هێزە چەكدارەكان بەو كارە هەستن”.

ئەوەش لەكاتێكدایە، رۆژی پێنج شەممەی رابردو لە شنگال كۆبونەوەیەكی شاندی سوپای عێراق و ئاسایشی ئێزدیخان و یەكینەكانی بەرخۆدانی شنگال بەڕێوەچوو.

لە كۆبوونەوەیەدا شاندی هێزەكانی شنگال داوایكردووە، هێزەكانی یەكینەكانی بەرخۆدانی شنگال بەتەواوی بخرێنە سەر حەشدی شەعبی و ئاسایشی ئێزیدخانیش بخرێنە سەر سوپای عێراق، هاوكات داوایانكردووە، پۆلیسی فیدراڵی و هەرچی ئەوانەش كە پەكەكەن و خەڵكی شنگالن بخرێنە سەر سوپای عێراق و كوردانی پارچەكانی دیكەی كوردستانیش كە لەناو پەكەكەدان ئەو سنورە جێبهێڵن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا