پۆڵه‌تیك پرێس:
به‌گوێره‌ی یاسای بودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی 2021، باجێكی قورس خراوه‌ته‌سه‌ر جگه‌ره و خواردنه‌وه كحولییه‌كان.
به‌گوێره‌ی یاسای بودجه‌ی عێراق كه شه‌وی چوارشه‌ممه له‌په‌رله‌مانی عێراق په‌سه‌ندكرا، له‌مه‌ودوا باجی 100% ده‌خرێته‌سه‌ر جگه‌ره‌ی هاورده، هه‌روه‌ها باجی 200% ده‌خرێته‌سه‌ر خواردنه‌وه كحولییه‌كان.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئاخۆ ئه‌و بڕیاره له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێده‌كرێت بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێمی كوردستان به پۆڵه‌تیك پرێس-ی ڕاگه‌یاند، “دوای بەرز كردنەوەی باج لەسەر جگەرە و خواردنه‌وه كحولییه‌كان لە یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2021، لەگەڵ دەستەی گومرگی عێراق تاوتوێی دەكەین و دواتر بڕیاری لەبارەوە دەدەین”.
ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم ئه‌وه‌ی بۆ پۆڵه‌تیك ڕونكرده‌وه، “لەگەڵ دەستەی گومرگی عێراق هەماهەنگی باشمان هەیە، هەر ڕسوماتێك زیاد دەبێت و ده‌خرێتەسەر هەربابەتێك پێكەوە تاوتوێی دەكەین، ئەگەر قابیلی جێبەجێكردن بێت جێبەجێی دەكەین ئەگەر نا رێگەیەكی دیكەمان دەبێت و بەرزی دەكەینەوە بۆلایەنی پەیوەندیدار و ئاگاداریدەكەین ئەو رسوماتە لەوانەیە باش نەبێت لەم كاتەدا”.