پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قائیمقامی دەربەندیخان دەڵێت، تەرمی ئەو گەنجەی لە بەنداوەکەدا خنکا هێشتا نەدۆزراوەتەوە و بەرگری شارستانی دەربەندیخان بەلەمی نییە.
سلێمان محەمەد، قائیمقامی قەزای دەربەندیخان ڕایگەیاند، ئێمە هیچ ئامێرێکمان نییە لە عێراق و هەرێمی کوردستانیش توانای گەڕانی لە قوڵیی 50 مەترەوە هەبێت، بۆیە داوامان لە وەزارەتی ناوخۆ و پەرلەمانتارانی بەدا کردووە هاوکارمان بن تا ئامێری پێشکەوتوومان دەستبکەوێت.
وتیشی، لەسەر داوای ئێمە تیمێک لە حەویجەوە هاتوون کامێرای پێشکەوتوویان پێیە و دەتوانێت تا قوڵیی 100 مەتر دیمەنی ناو دەریا بگوازێتەوە بۆ سەرەوە، بەڵام ئەو کامێرایە تەنها بەرگەی نیو کاتژمێر دەگرێت و دەبێت دووبارە بارگاوی بکرێتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، تائێستا بەرگریی شارستانی دەربەندیخان بەلەمی نییە و ئەوەی هەیە بەلەمی خەڵکن و ئەوانیش بۆ مەبەستی راوەماسی بەکاردەهێندرێن.