لەبارەی داخستنی مزگەوتەکانەوە بڕیاردا

پۆڵەتیك پرێس

لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لەهەرێم بڕیاریدا لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی بڕیارەكانی رووبەڕووبونەوەی كۆرۆنا سەرجەم مزگەوت و تەكیەو كڵێساو شوێنە ئاینییەكان دابخرێن.

لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە راگەیەنراوێكدا ئاماژە بەوە دەكات، لە رێكەوتی یەك تاوەكو 10ی نیسان سەرجەم شوێنە ئاینیەكان لە، مزگەوت و تەكیە و كلێسا و پەرستگا و هەموو شوێنە ئاینییەكانی تر دادەخرێن.

دەشڵێت، “ڕێگە بەهیچ بۆنە و كۆبوونەوەیەكی ئایینی وكۆمەڵایەتی لە ناوە و دەرەوەی ئەم شوێنانە نادرێت، هاوشێوەی ناوەندەكانی خوێندن و شوێنەكانی تر كەماوەی زیاتر لە سێ هەفتەیە داخراون”.

هاوكات، داواش لەمامۆستایانی ئایینی و نوێژخوێنان و ئاینەكانی تر دەكەن، لەپێناو پاراستنی تەندروستی و گیانی هاوڵاتیان بە ئەركی خۆیان هەستن.

بەپێی زانیارییەكان ئەگەری زۆرە دوای 10ی ئەم مانگە كە نزیك دەبێتەوە لە دەسپێكردنی مانگی رەمەزان، وەزارەتی ئەوقاف و لیژنەی باڵای رووبەڕووبونەوەی كۆرۆنا بڕیاری داخستنی مزگەوتەكان درێژتر بكەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا