وەزارەتی ئەوقاف بۆ دیاریكردنی جەژنی قوربان چاوەڕێی سعودیەیە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت، هەموو پێشبینییە بەهێزەكان دەڵێن، رۆژی 9-7-2022 یەكەم رۆژی جەژنی قوربانە، بۆ وەڵامی یەكلاكەرەوەش چاوەڕوانی سعودیەین.

ئەمڕۆ دووشەممە 27-6-2022، نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێمی كوردستان لەبارەی دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژنی قوربان رایگەیاند، پێشبینییە بەهێزەكان ئەوەیە 9-7-2022، یەكەم رۆژی جەژنی قوربان بێت، بەڵام ئێمە پشت بە پێشبینی نابەستین و چاوەڕوانی سعودیەین كە یەكلایی بكاتەوە و یەكەم رۆژی جەژن دیاری بكات.

نەبەز ئیسماعیل وتیشی، سعودیە ئێوارەی 30 ی حوزەیرانی ئەم مانگە یەكەم رۆژی ژو الحجە دیاری دەكات و ئەو كات یەكەم رۆژی جەژنیش دیاریدەكرێت چونكە 10ـ ی “ژو الحجە” یەكەم رۆژی جەژنی قوربانە.

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت، بۆ دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژنی قوربان هەموو موسڵمانان پابەند دەبن بە سعودیە، چونكە ئەو جەژنە پەیوەندی بە حەجەوە هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا