ژمارەیەك پەرلەمانتار: وەڵامدانەوەی خوێندكاران بەفیشەك پێشهاتێكی قبوڵنەكراوە

پۆڵەتیك پرێس

ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی كوردستان سەرەڕای پاڵپشتی خۆیان بۆ داواكار خوێندكارانی 12ی ئامادەیی هاوكات رایدەگەیەنن، وەڵامدانەوە خوێندكاران بەلێدان و فیشەك پێشهاتێكی ناجۆری قبوڵنەكراوە.

راهی رەهبەر ئەندامی لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان بەپۆڵەتیك پرێسی رایگەیاند، شەش ئەندامی لیژنەكەیان ناڕازین لەو شێوازی مامەڵەكردنەی كە بەرانبەر خوێندكارانی 12ی ئامادەیی كراوە.

وتیشی، “گوێ نەگرتن و بەهەند وەرنەگرتنی رەخنەو پێشنیاری دڵسۆزانی پەروەردە، لەسەر جیاوازی خوێندن لە قوتابخانەو پەیمانگاو زانكۆ تایبەت و حكومیەكاندا و خەمساردی لە دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندن، لەدوای شەپۆلی دووەمی كۆرۆناوە چاوەڕێی شپرزەیی و پاشەكشەی كەرتی پەروەردەی لێدەكرا”.

ئاماژەی بەوەشكرد، دوای چوار رۆژ لە ناڕەزایەتی و بەرزكردنەوەی داواكاری سادەی خوێندكاران بۆ مافی ڕەوای پەروەردەییان، بەڵام وەڵامدانەوەیان بەلێدان و فیشەك پێشهاتێكی ناجۆری قبوڵنەكراوە.

راهی رەهبەر رایگەیاند، ئەوان سەرەڕای پشتیوانی داوای خوێندكاران دەكەن، هاوكات داواش دەكەن وەزارەتی پەروەردە رەچاوی ئایندەی خوێندكاران بكات و داواكاریەكانیان جێبەجێ بكات.

ئەوەش لەكاتێكدایە، ماوەی چەند رۆژێكە بەشێك لە خوێندكارانی 12ی ئامادەیی بەهۆی ناڕەزایەتیان لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەكانیان رژاونەتە سەر شەقامەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا