Oppo مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای Oppo مۆبایلی نوێی Find X3 Pro دروست دەکات ڕکابەری مۆبایلی هواوی دەکات.

ئامێرەکە پێکهاتەکەی بە شوشەیەک داپۆشراوە بەرگەی شکان و ڕوشان بگرێت، دووریەکەی ١٦٣.٦/٧٤/٨.٣ ملیمە، کێشەکەی ١٩٣ گرامە، شاشەکەی لەجۆریLTPO AMOLED ە بە قەبارەی ٦.٧ ئینج و دووری ٢٠:٩و دیقەی ٣٢١٦/١٤٤٠ پێکسڵ بە شەپۆلی ١٢٠ هێرتز، تێکڕای ڕووناکییەکەی بەنزیکی ٥٢٥ مۆمە.

چارەسەرکەری Qualcomm Snapdragon 888  تێدابەکارهاتووە بەهۆیەوە دەتوانێت لەگەڵ تۆڕی 5Gبەخێراییەکی زۆر و تەکنیکی پێنچ نانۆمەتر کاربکات، ڕامەکەی ١٢ گێگابایتە، میمۆری ناوەکییەکەی ٢٥٦ گێگابایتە، بە سیستمی ئەندرۆید١١ ئیش دەکات، چارەسەری داتایی Adreno 660 تێدابەکارهاتووە، مۆبایلەکە شوێنی دوو سیمی هەیە،توانای پاترییەکەی ٤٥٠٠ملیئەمپێرە.

مۆبایلەکە چوار کامێرای بنەڕەتی بە دیقەی (٣+١٣+٥٠+٥٠) مێگاپێکسڵ هەیە، کامێرای پێشەوەش بە دیقەی ٣٢ مێگاپێکسڵ

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا