پۆڵه‌تیك پرێس:
ئیداره‌ی جۆ بایدن، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سزای به‌سه‌ر دوو به‌رپرسی سوپای پاسداران‌دا سه‌پاند.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بڕیاریدا سزا به‌سه‌ر سێ لێكۆڵه‌ری سوپای پاسداران‌دا بسه‌پێنێت و بیانخاته لیستی ڕه‌شه‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، سزادانی ئه‌و دوو به‌رپرسه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پێشێلكاریی مافه‌كانی مرۆڤیان كردووه و ئه‌شكه‌نجه‌ی زیندانیانیان داوه.
ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌وباره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند، ئه‌و زیندانییه سیاسیانه‌ی له‌نێوان 2019 تا 2020 ده‌ستگیركرابوون، له‌لایه‌ن ئه‌و دوو به‌رپرسه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی نامرۆڤانه ئه‌شكه‌نجه‌دراون.
بڕیاری ئیداره‌ی بایدن بۆ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ئێران‌دا، هه‌نگاوێكی نوێ و چاوه‌ڕواننه‌كراو بوو، چونكه چاودێران پێشبینی ئه‌وه‌یان ده‌كرد ئیداره‌ی بایدن به‌رامبه‌ر ئێران نه‌رمی بنوێنێت.