پۆڵەتیک پرێس- نیگار عومەر
بەڕێوبەری گشتی نەخۆشخانەی کەلار ڕایگەیاند، لەنێو نەخۆشخانەی کەلاردا شوێنێکمان ئامادەکردوە بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا دوای ئەوەی کە بەدەستمان بگات، کارمەندانی تەندروستی و ئەو لایەنانەی کەزیاتر لە حاڵەتی ڕوبەڕوبونەوەی ڤایرۆسەکەدان یەکەم جار ڤاکسینەکە وەدەگرن .
حارس محمد، بەڕێوبەری گشتی نەخۆشخانەی کەلار بەپۆڵەتیک پرێس-ی ڕاگەیاند، لەنێو نەخۆشخانەی گشتی کەلاردا شوێنێکمان ئامادەکردوە بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا دوای ئەوەی کە بەدەستمان بگات و بەگوێرەی بەشی ئیدارەی گەرمیان لەنێو ئەو ڕێژەی کە دەگاتە هەرێم 12لەسەد دەبێت، وە ڕەنگە دو بۆ سێ هەزار ڤاکسین بێت، سەرەتا کارمەندانی تەندروستی لەگەڵ بەرپرسان و ئەو کەسانەی کە لەحاڵەتی ڕوبەڕبونەوەی ڤایرۆسەکەدان ڤاکسینەکە وەردەگرن.
ئاماژەی بەوەش کرد، لەگەڵ ئەوەشدا لەو ڕێژەی کە دەگاتە دەستمان هەوڵدەدەین ئەو کەسانەی کە پیرو پەکەوتەن و دۆخی تەندروستیان باش نیە بۆ ئەوانیش بەکاری بێنین، وە چ کات ڕێژەی زیاتر بەدەستی ئێمه بگات ئێمە بۆ هاوڵاتیان بەکاری دێنین.