پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، سبەی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و لە هەندێک ناوچە نمەباران دەبێت.
ئەمڕۆ شەممە کەشناسی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەوری جیا جیا.
وتیشی، پلەکانی گەرما 1 بۆ 3 پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو بەرزدەبنەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، سبەی یەکشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە بارانێکی کەم بە تایبەتی لە ناوچە شاخاویەکان، لە دوای نیوەرۆ بە هۆی چالاکبوونی خێرایی باوە لە هەندێ ناوچەدا ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە.