پۆڵه‌تیك پرێس:
لیژنه‌ی دارایی عێراق نه‌گه‌یشتنه ڕێككه‌وتنی به‌غدا و هه‌ولێری له‌سه‌ر پشكی هه‌رێمی كوردستان له پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2020 ڕاگه‌یاند و ماوه‌یه‌ك مۆڵه‌ت ده‌داته شاندی دانوستانكاری هه‌رێم.
سامر زیبان، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، “تا ئێستا هیچ ڕێككه‌وتنێك له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر پشكی هه‌رێم له پڕۆژه‌یاسای بودجه نه‌كراوه، بۆیه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه به‌بێ كورد ده‌نگ به پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی عێراق بدرێت، هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی پێشتر به‌بێ كورد ده‌نگ به یاسای پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی دارایی درا”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌متنی عێراق كه په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی فه‌تح-ه باسی له‌وه‌شكردووه، “چاوه‌ڕێین تا سێ ڕۆژی داهاتوو هه‌ولێر و به‌غدا له‌وباره‌یه‌وه به‌شێوه‌ی یه‌كجاریی بگه‌نه ڕێككه‌وتن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وه ڕووینه‌دا ئه‌وا ناچارین به‌بێ كورد پڕۆژه‌یاسای بودجه تێپه‌ڕێنین”.
سامر زیبان جه‌خت له‌وه‌شده‌كاته‌وه، تا ئێستا ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ كورد و لایه‌نه‌كانی دیكه، پڕۆژه‌یاسای بودجه له‌په‌رله‌مان تێپه‌ڕێنن”.
هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ڕێككه‌وتوون له‌سه‌ر ڕاده‌ستكردنی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه‌ی هه‌رێم به به‌غدا له‌گه‌ڵ نیوه‌ی داهاتی خاڵه گومرگییه‌كان، له‌به‌رامبه‌ردا به‌غدا 12.67% پشكی هه‌رێم بۆ ساڵی 2021 بنێرێت، ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ش بووه‌ته به‌ندێكی پڕۆژه‌یاسای بودجه، به‌ڵام زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاره شیعه‌كان دژی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ن و داوای ڕاده‌ستكردنی كۆی مه‌له‌فی نه‌وت یاخود داهاته‌كه‌ی به به‌غدا ده‌كه‌ن.