نوێترین زانیاری لەبارەی دانوستانوکانی عێراق و تورکیا تایبەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تورکیا و عێراق دانوستانەکانیان بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم دەستپێدەکەنەوە، عێراقیش دەستپێکردنەوەی پڕۆسەکە دەبەستێتەوە بە دەستبەرداربوونی ئەنقەرە لە داواکارییەکانی و دانەنانی مەرجی پێشوەختە.

ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی عێراقییەوە گواستییەوە، دانووستانەکان بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی نەوتی عێراق لە ڕێگەی ئەو بۆریانەوەی کە بە تورکیادا تێدپەڕن ھێشتا بەردەوامە.

وتیشی، بەمزووانە کۆبوونەوەی دیکەیان دەبێت لەگەڵ تورکیا و ئەو کات ڕوون دەبێتەوە کە ئاخۆ تورکیا چەندە جدییە لە نواندنی نەرمیدا.

بەرپرسەکەی حکومەتی عێراق دەشڵێت، ئەوان لە ناوەڕاستی دانوستانەکاندان و دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوت بەندە بەوەی تا چەندێک ئەنجامی ئەرێنی لە بارەی ئەو کێشانەوە بەدەستدەھێنن، لەگەڵ ئەوەی کە ئایا تورکیا دەیەوێت دەستبەرداری داواکارییەکانی ببێت و ھیچ مەرجێکی پێشوەختی نەبێت.

بەپێی ئاژانسەکە، رەنگە سەرۆکی تورکیا لە مانگی ئۆکتۆبەردا سەردانی بەغداد بکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەو بارەیەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە، دوای زیاتر لە شەش مانگ  لە راگیرانی ھەناردەی نەوتی ھەرێم، رۆژی دووشەممە بۆ یەکەمجار تورکیا ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم و ئاڵپ ئەرسڵان بایراکتار وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا رایگەیاند، کار بۆ ئەوەدەکەن لەم ھەفتەیەدا ھەناردەی نەوت دەستپێبکەنەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا