تەندروستی سلێمانی داوای ڤاکسینی پێویست لە بەغدا دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕایگەیاند نزیکەی 350 هەزار هاوڵاتی لە پارێزگای سلێمانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنایان وەرگرتووە.

بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لە ماوەی ڕابردوودا تا ئێستا نزیکەی 350هەزار هاوڵاتی ژەمی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی دژی کۆرۆنایان وەرگرتووە.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژەیان بۆ ئەوەشکردووە، ڤاکسینەکان بەسەر 63 بنکە لە پارێزگاکەدا دابەش کرابوون هاوڵاتیان دەیانتوانی وەری بگرن، بەشێکی زۆریش لە هاوڵاتیان لە ڕێگەی تۆمار کردنی ئەلیکترۆنیەوە ناویان تۆمار کردووە بۆ وەرگرتنی ڤاکسین.

ئاماژەیان بەوەشدا، ئەگەر داواکاری هاوڵاتیان بەم شێوەیە بەردەوام بەت بۆ وەرگرتنی ڤاکسین ئەوا ڕوبەڕووی قەیرانی سەخت دەبینەوە، بۆ دابینکردنی ڤاکسینی پێویست بۆ ئەو هاوڵاتیانەی وەریان نەگرتووە، داوا لە وەزارەتی تەندروستی فیدراڵ دەکەین ڤاکیسینی پێویست بۆ هاوڵاتیان دابین بکات.

ڕوونیشی کردەوە، وەرگرتنی ڤاکسین تاکە ڕێگایە بۆ ڕزگاربوون لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەروەها گرتنەبەری هەرڕێکارێکی تەندروستی بۆ ڕێگەگرتنە لەبەرامبەر سەرهەڵدانەوەی ڤایرۆسەکەو نەمانی کاریگەری لەسەر هاوڵاتیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا