پۆڵه‌تیك پرێس:
حه‌سه‌ن ته‌میمی، وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق ڕایگه‌یاند، ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو یه‌كه‌م قۆناغی ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌گاته عێراق.
له‌باره‌ی ڤاكسینه‌كه‌وه حه‌سه‌ن ته‌میمی ئه‌وه‌ی ئاشكرایكردووه، له‌لایه‌ن چینه‌وه وه‌جبه‌یه‌ك له ڤاكسینی كۆرۆنا به دیاریی بۆ عێراق ده‌نێردریت و ڕۆژی شه‌ممه ده‌گاته ده‌ستی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی.
وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق وتیشی، له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا ئه‌وانه‌ی مه‌ترسی توشبوونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌ره ڤاكسینه‌كه‌یان پێده‌درێت.
به‌گوێره‌ی وته‌ی حه‌سه‌ن ته‌میمی “ڤاكسینه‌كه‌ی چین یاخود ئه‌وه‌ی ئه‌سترازینكا به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان و به‌بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ر پارێزگاكانی عێراقدا دابه‌شده‌كرێت”.