پۆڵه‌تیك پرێس:
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق به پۆڵه‌تیك پرێس-ی ڕاگه‌یاند، له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا د. غالب برینداركراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی هیوا له‌په‌رله‌مانی عێراق تایبه‌ت به پۆڵه‌تیك پرێس-ی ڕاگه‌یاند، كه‌سێك به چه‌قۆ هێرشیكردووه‌ته سه‌ر د. غالب و له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا برینداری كردووه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی پۆڵه‌تیك باسی له‌وه‌شكرد، چه‌قۆكان به‌ر سه‌ری د. غالب كه‌وتووه به‌ڵام له‌ئێستادا چاره‌سه‌ری پێویست وه‌رده‌گرێت و باری ته‌ندروستی جێگیره.