بڕیارێكی وەزارەتی بازرگانی هەرێم كاردانەوەی لێدەكەوێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم دەسەڵاتی تۆماركردنی ناوی بازرگانی و پێناسی گومرگی لە ژوورە بازرگانییەكان وەرگرتەوە، ئەوەش كاردانەوەی لێكەوتەوەو هەوڵدەدرێت ئەو بڕیارە هەڵبوەشێتەوە.

نەوزاد غەفور كەریم جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، تۆماركردنی ناوی بازرگانی و پێناسی بازرگانی بەپێی یاسا كاری ژوورە بازرگانییەكانە، نەك كاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی كۆمپانیاكان یان وەزارەتی بازرگانی.

ئاماژەی بەوەشكرد، وەزارەتی بازرگانی ماوەیەكی زۆرە هەوڵدەدات ئەو دەسەڵاتە لە ژوورە بازرگانییەكان وەربگرێتەوە ئەوانیش چەندجارێك كۆبوونەوەیان لەگەڵكردوون و پێیان وتوون ئەوە كاری ژوورە بازرگانییەكانە، ئەو بڕیارەش كاری بازرگانان و هاوڵاتیان قورس دەكات.

وتیشی، “هەموو هەوڵێك دەدەین بۆئەوەی ئەم بڕیارەی وەزارەتی بازرگانی نەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە”.

رۆژی 16ی ئازاری ئەمساڵ كەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێم لە رێگەی نوسراوێكەوە بڕیاریدا بەهەڵوەشاندنەوەی دەسەڵاتی تۆماركردن پاكتاوكردنی كۆمپانیاكان لە ژوورە بازرگانییەكانی (هەولێر وسلێمانی ودهۆك، هەڵەبجە) و گەڕاندنەوەی ئەو دەسەڵاتە بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان لە هەولێر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا