راپۆرتی یارییه‌كانی ئه‌مشه‌وی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان

پۆله‌تیك سپۆرت

جارێكی دیكه‌ ئه‌مشه‌و كۆتا یارییه‌كانی قۆناغی 16 له‌ یاریی چوونی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت، كه‌ گرنگترینیان یارییه‌كه‌ی ریاڵ مه‌درید و ئه‌تڵانتای ئیتاڵییه‌، هه‌روه‌ها یاریی دووه‌م هه‌ردوو تیپ میونشن گلاباخ و مانچسته‌ر سیتی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، كه‌ ئه‌مه‌یان له‌وه‌ی ریاڵ مه‌درید كه‌متر چاوی له‌سه‌ره‌.

ئەتڵەنتا×ریاڵ مەدرید:
ئەم یارییەش وەك دەوترێت هەموو بۆچوونەكان سەركەوتنی ریاڵ مەدرید دەسەلمێنن، ئەگەرچی لە خولی ئیسپانیادا ریاڵ لەدوای ئەتلەتیكۆ هاوشارییەوەیەتی و لەگەڵ بارسیلۆناو سیڤییای دووەم و چوارەمیش هیچ جیاوازییەكی ئەوتۆیان نییە، بەڵام ریاڵ هەمیشە لە چامپیۆنس لیگدا توانیویەتی تیپێكی جیاواز بێت لەو تیپەی كە لالیگادایە.
ئەتڵەنتاش لە خولی ئیتالیادا لە بارو دۆخێكی خراپدا نییە، لە شوێنە باشەكانی ریزبەندیایە، بەرلە یاریی ئەم هەفتەیەی لە كاڵچۆدا، سێ خاڵ لە دوای رۆمای سێیەم و دوو خاڵ لەدوای یۆڤانتۆسی چوارەمەوەیە.
ریاڵ بە یەكەمی لەگروپی دووەمی یانەكانەوە گەیشتۆتە ئەم قۆناغەی یارییەكان، لازیۆش بە دووەمی گروپی شەشەم، هەردووكیشیان 10 خاڵیان لە گروپەكانیاندا كۆكردەوە، ریاڵ لە سێ بردنەوەو یەك یەكسان بوون و دوو دۆڕاندن، لازیۆش لە دوو بردنەوەو چوار یەكسانبوون و هیچ دۆڕانێكی نەبووە.
ئەم یارییانە یارییەكانی چوونە كە دەكرێن، مانگی ئایندەش یارییەكانی گەڕانەوەش بەوشێوەیە دەكرێن كە لە خشتەی دووەمدا دیارییكراوە.

مونشنگلادباخ و مان سیتی:
ئەم یارییە بە هەموو پێوەرەكان وا دادەنرێت مان سیتی پاڵێوراوی سەرەكیی بێت و بەلێكدانی ئەنجامی هەردوو یارییەكە بگاتە قۆناغی 8 یانە، ئەوەش لە بەر ئەوەی یانەكە لەهەردوو خولی ئینگلیزی و چامپیۆنس لیگیشدا لەباشترین بارو دۆخیدایە.
لە خولی ئینگلیزیدا بێ ركابەرەو بەر لەیاریی ئەم هەفتەیەی کە بەرامبەر ئەرسناڵە، بە جیاوازییەكی زۆر كە 10 خاڵە لەپێش مان یونایتدی دووەم و لیستەر سیتی سێیەمەوەیە.
لە قۆناغی گروپەكانیشەوە بە پێنج بردنەوەو یەك یەكسان بوون و 16 خاڵەو گەیشتۆتە ئەم قۆناغەی یارییەكان و هیچ یارییەكی نەدۆڕاندووە.
مونشن گلادباخی ركابەری رەنگە لە یاریگای خۆیدا ئاستەنگی بۆ درووستبكات، بەڵام لە یاریگای ئیمارات لە شاری مانچستەر رەنگە نێیچرێكی ئاسان بێت و بەوەش سەركەوتنی مان سیتی بۆ قۆناغی داهاتوو ئەگەرێكی زۆرە و هەلی گلاد باخ زۆر كەمترە، ئەگەرچی ئەوە وەك دەوترێت لەسەر كاغەزەو رووداوەكانی ناو یاریگا رەنگە شتێكی ترمان پێ بڵێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا