نوسينى هه‌وراز كاوه
ئه‌گه‌ر سه‌یری نوسينه‌كانم بكه‌ن له‌سه‌ره‌تاوه باوه‌رم به پرۆژه‌كه‌ی میلان نه‌بووه، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و تیپه ده‌وترا هه‌ڵای میدیاكان و به‌شێك له‌و كه‌سانه‌بوو یاده‌وری جوانیان له‌گه‌ڵ ئه‌و تیپه‌دا هه‌بوو. ئه‌یسی میلان یانه‌یه‌ك نییه بتوانێت به‌بێ ناوی گه‌وره و سه‌ركرده‌ی لێزان ركابه‌ری بكات، ئه‌وه‌ی ئه‌م وه‌رزه هه‌یبوو توانا و ئاستی بیۆلی راهێنه‌ر و یاریزانه‌كان بوو بۆ نیو وه‌رز، ئه‌وان له‌وه زیاتر ناتوانن پێشكه‌ش بكه‌ن و كوالێتیان ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌یه.
ئه‌مرۆ تیپه‌كه‌ی كۆنتی رووی راسته‌قینه و ئاستی ئه‌یسی ده‌رخست، هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وت ئه‌نته‌رمیلان له‌رووی ناوی یاریزان و یارییه‌وه رێكخراوترن و گونجانی زیاتر له‌نێواندا هه‌یه و ده‌توانن به كۆمه‌ڵ یاریی بكه‌ن، ئه‌مه‌ش ئه‌یسی میلانی هیلاك كردبوو.
به‌ڵام تیپه‌كه‌ی بیۆلی له‌رووی ئاستی تاكه‌وه باشن و ده‌توانن بۆخۆیان له یاریگادا نمایش بكه‌ن، به‌ڵام زۆر خراپن له‌رووی یاریی به كۆمه‌ڵ و هاوكاری یه‌كتری.
هه‌ر ئه‌و میدیایانه‌ی میلانیان برده ئاسمان له چه‌ند رۆژی داهاتوو ببینن چۆن كار له‌سه‌ر بچووك كردنه‌وه‌ی ئه‌و تیپه ده‌كه‌ن و ناچار ده‌چێته‌وه قوغه‌كه‌ی خۆی.