یانەی داهاتووی کریستیانۆ ئاشکرا بوو

پاش ئەوەی دەنگۆی کریستیانۆ لە نهێنیەوە بوو بە ئاشکرا ئێستا نێوانی یۆفانتۆس و کریستیانۆ بەکراوەی ماوەتەوە .

ئەوەی بەم دوایانە هۆکاری ڕۆشتنی کریستیانۆی تەواو زیاد کرد هاتنی ماسیملیانۆ ئەلیگری بوو چوونکە ئەلینگری کریستانۆ بەگونجاو نازانێت بۆ یانەی خانمە پیرەکە و پێی وایە لە ئەگەری هەبوونی کریستیانۆدا ئەوە یانەکە ناتوانێت گەشە بکات

هەفتەی ڕبرادووش یانەی یۆفانتۆس ڕیکلامی بۆ ئوتومبیلی جێب کرد کە سپۆنسەری یانەی یۆفانتۆس دەکات کریستیانۆ نەبینرا لە ڕیکلامەکەدا ئەمەش یەکێکبوو لە بەڵگە بەهێزەکان کە ئایندەی کریستیانۆ لە تۆرینۆدا نەماوە

ڕۆژنامەی تۆ تۆ سپۆڕت ئاشکرایکرد کە کریستیانۆ سوورە لەسەر جێهێشتنی یانەی خانمە پیرەکە و وێستگەی داهاتووشی یەکێک لە یانەکانی مانچستەر یونایتد یان پاریس سانجێرمان دەبێت .

گرفتی بنەڕەت لەبەردەم یانەکاندا بریتیە لەوەی یانەی مانچستەر ناتوانێت بڕە پارەی گرێبەستەکەی کریس بدات و خوودی کریستیانۆش ئارەزوو ناکات بڕوات بۆ پاریس .

لە کۆتایدا تۆ تۆ سپۆڕت دڵنیایی داوە کە کریستیانۆ بەردەوام نابێت لەگەڵ یۆفانتۆسدا .

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا