ئینتەر شەڕەكە لەگەڵ سڤیلیا دەكات

پۆڵەتیك سپۆڕت
بە 5 گۆڵی بێ‌ وەڵام یانەی ئینتەر میلانۆی ئیتاڵی بردنەوەی بەرامبەر بە یانەی شاختاری ئۆكرانی تۆمار كرد لە دووەم یاری پێش كۆتایی پاڵەوانێتی ئەوروپا ناسراو بە یۆرۆ لیگ دووەم گەورەترین پاڵەوانێتییەكانی تۆپی پێ لە سەر ئاستی كیشوەری ئەوروپا.

پاش ئەوەی شەوی ڕابردوو یانەی سڤیلیای ئەندەلوسی ئیسپانی توانی بردنەوە بەرامبەر بە شەیتانە سورەكانی مانچیستەر تۆمار بكات ئەمشەویش ئینتەر كۆنتی توانی خۆی وەك جەمسەری دووەمی یاری كۆتایی یۆرۆ لیگ بناسێنێت كە بڕیارە شەوی 21 ی ئەم مانگە كە هەینی داهاتوو دەكات لە سەر یاریگای ڕاین ئینریجی ستادیۆم لە شاری كۆڵۆن كێبڕكێی دەستەبەر كردنی نازناوەكە بكات بەرامبەر ئەسپە شێكەی ئەندەلوس.

ئینتەر نماییشێكی گەورەی پێشكەش كرد ژمارەیەك گۆڵی زۆری لە سەر یانەیەك تۆمار كرد كە بە شێوازێكی هێرشبەرانەی ناوازە یاری دەكات، بەڵام لە بەردەم هاوڕێكانی لۆكاكۆدا چۆكیان دادا.

شەوی یەك شەممە
سڤیلیا 2 X مانچستەر یونایتد 1

ئەمشەو دووشەممە
ئینتەر 5 X شاختار 0

شەوی هەینی داهاتوو 21/ 8

سڤیلیا X ئینتەر

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا