بۆندزلیگا بە بێ‌ هاندەر دەست پێ‌ دەكاتەوە

پۆڵەتیك سپۆڕت
حكومەتی ئەڵمانیا داوایەكی دەستەی یانەكانی بۆندزلیگا 1 و بۆندزلیگا 2 ڕەت دەكاتەوە بۆ گەڕانەوەی هاندەران بۆ نێو یاریگاكان لە دەستپێكی وەرزی نوێی بۆندزلیگا لە ناوەڕاستی مانگی داهاتۆوە.

یانس سپان وەزیری تەندروستی ئەڵمانیا ئاشكرای كرد: (پاش ئەوەی دەستەی یانەكانی بۆندزلیگا 1 و بۆندزلیگا 2 داوایەكییان ئاراستەی حكومەت كرد بە مەبەستی گەڕانەوەی ژمارەیەكی دیاری كراو لە هاندەرانی یانەكانیان بۆ نێو یاریگاكانی بۆندزلیگا لە هەردوو پلەكەدا).

وەزیری ناوبراو ئەوەشی ڕاگەیاند كە حكومەت مەترسی ئەوەی هەیە كۆڕۆنا جارێكی تر لە وڵاتی ئەڵمانیا بداتەوە بە قورسی هەر بۆیە داواكەی دەستەی یانەكانی ڕەت كردۆتەوە و تا ئێستا ئامادەیی تیادا نییە ڕێگە بدات هاندەرانی بگەڕێنەوە نێو یاریگاكان.

هەر وەك ڕاشیگەیاندووە: (لە نێوەندی مانگی نۆڤەمبەر كاتێك خولەكە لە گەرمەیدایە بە وردی چاودێری دۆخەكە دەكەین بزانین ئەو كات بوار بۆ ئەوە دەبێت ژمارەیەك هاندەر بگەڕێنەوە نێو یاریگاكان ئەو كاتیش بە كۆمەڵێك مەرجی تەندروستی تایبەتەوە).

جێی باسە بۆندزلیگا وەك یەكەم خولی تۆپی پێ‌ لە ئەوروپا یارییەكانی گەڕانەوە كە بووە هۆكاری ئەوەی وڵاتانی تریش هەمان ڕێچكە بگرنە بەر و خولەكانی ئەوروپا بە تایبەت سێ خولە گەورەكەی پریمەرلیگ و لالیگا و كالچیۆ بگەڕێنەوە لە ئێستاشدا یارییەكانی یۆرۆ لیگ و چامپیۆنس لیگیش بە هەمان شێوە گەڕاونەتەوە و ئەنجام دەدرێن.

 

ئاژانسەكان/ دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا